Museumسەبارەت موزەخانەکە
- Download the applinks
- iOS
- Android
- Windows Phone
Museum info
About the museum
مەزارگەی ناحوم گۆڕی ناحومی پێغەمبەری ئینجیلی لێیە، هەروەها گۆڕی سارای خوشكی، و فێرگەیەکی جوو، و پەرستگایەك. بە تەنیشت دیواری ناوەوە سێ کۆگە و ژوورێکی میوانی لێیە. مەزارگەکە دەکەوێتە شاری مێژووی ئەلقوشەوە لە پارێزگای دێرینی نەینەوا لە باکووری عێراق. ناحوم پێغەمبەرێکە لە پەیمانی دێرین کە پێشبینی هەرەسی ئیمپراتۆریای ئاسووری کردووە بە چەند وشەیەكی ئاگرین. هەروەها پێی دەگوترێت ئاسوودەبەخش یان دڵنەوایی بەخش چونکە بڕوا وایە کە ئوانەی سەردانی دەکەن بۆ گرفت و نیگەرانییەکانیان، ئەو دەستی تێدەخات. مەزارگەکە رۆڵی هەیە لە لای هەر سێ ئایینە ئیبراهیمییەکە بەڵام بە تایبەتی پیرۆزە لە لای کوردی جوو. ئەمە شوێنی سەرەکی حەج بوو بۆیان لە جەژنی شاڤۆتدا. هەزاران کەس سەردانی ئەلقوشیان دەکرد ساڵانە بۆ ئاهەنگێكی چەند رۆژە، و جەژن و ئاهەنگ گێڕان. ئەمە لە ساڵانی ١٩٤٠ ڕاوەستا کاتێک خەڵکی جوو ناچار کران عێراق بەجێ بهێڵن. لە ٢٠١٥ کە رێکخراوی ئارك ئینتەرناشناڵ سەردانی شوێنەکەی کرد، لە کەناری هەرەسهێنان بوو، و بۆیە بە پەلە دەستی بە کاری نۆژەنکردنەوە کرد پێش ئەوەی بە تەواوەتی بڕوخێت. لە ٢٠١٨ و ٢٠٢١ ئارچ لەگەڵ گیما ئارت ئینتەرناشناڵ کاری کرد، کە رێکخراوێکی ئەندازیاریی چیکییە و تایبەتمەندە لە نۆژەنکردنەوەی مێژوویی، بۆ ڕزگارکدنی مەزارگەی ناحوم بۆ ئەوەی جارێکی تر ببێتەوە بە شوێنی حەجکردن و پەناگە.
Exhibits
Exhibits featured with audio
Reviews
No reviews yet
Write the first reviewDownload the free izi.TRAVEL app
Create your own audio tours!
Use of the system and the mobile guide app is free
